٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٦:٢٠
بەرنامە داڕشتن بۆ ئاڵۆزی لە عێراق لە ژێر سێبەری بایدن

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی لە دەستێوەردان و بەشداری بەربڵاوی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و بەڕێوەنەبردنی یاسای پەسند کراوی دەرکردنی سەبازە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە ڕەخنەی گرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد ساعدی شرۆڤەکاری عێراقی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا یاسای پارلەمان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراقی پێشێل کردووە و هەر بۆیە دەغڵ کردن لە کاروباری ناوخۆیی عێراق لە لایەن ئەو وڵاتەوە زیادی کردووە.

ئەو وتیشی: ئەمریکا لە هەموو بابەتە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق دەغڵ دەکات. جگە لەوەش کۆنترۆڵی هێڵی ئاسمانی عێراقیان گرتۆتە دەست.

ساعدی بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا: دەوڵەتی بەغدا دەبێ داخوازی خەڵک لەبەرچاو بگرێت و یاسای پەرلەمان سەبارەت بە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە بەڕێوە ببات گەر وا نەبێت خوێنڕێژی لەو وڵاتە دووپات دەبێتەوە.

ئەو داکۆکی کرد: بە بوونی بایدن لە سەر کورسی دەسەڵات، ئێمە بینەری شەڕ و دووبەرەکی نێوان تیرە و تایفەکانی عێراق لە ڕێگای تەقینەوە تیرۆریستییەکانین. نابێ ئەوە لەبیر بکەین بایدن پشتیوانی بیرۆکەی دابەش کردنی عێراقە.